كه‌ركووك.. تیرۆریستێك ده‌ستگیركرا
هێزه‌كانى پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانى كه‌ركووك، له چالاكییهكیاندا تیرۆریستێكى سه‌ر به داعشیان ده‌ستگیر كرد.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانى كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/10/2017، هێزه‌كانى پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانى كه‌ركووك، توانیان چه‌كدارێكى داعش ده‌ستگیر بكه‌ن به ناوى (ر، ر، ص، ج)، ئه‌و تاوانباره له ساڵی 2007یش ئه‌ندامى گروپی تیرۆریستى سوپای ئیسلامی بووه و دواتر له ساڵی 2009 بووه‌ته ئه‌ندامى گروپی تیرۆریستانى قاعیده و پاشان له 2014 له كاتى هاتنى چه‌كدارانى داعش بۆ سنووری كه‌ركووك، بووه‌ته چه‌كدار له گه‌ڵیاندا".
گوتیشی: "تیرۆریسته‌كه ده‌ستى هه‌یه له چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له‌وانه‌ش ته‌قاندنه‌وه‌ى بیره نه‌وتییه‌كان و دانانى بۆمبی چێنراو بۆ هێزه ته‌ناهییه‌كان و پار ساڵیش له گه‌ڵ چه‌ند تیرۆریستێكى دیكه‌ى داعش ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنى 3 كه‌س له گوندى قه‌ره‌ته‌په‌ى سه‌ر به كه‌ركووك و له هه‌مان گوند وه‌كو شانه‌ى نوستووى داعش كارى كردووه".
bas news-
