دیپلۆماتکارێکی گەورەی بۆسنا: بۆسنا پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان دەکات
(خەیرەدین سومون)، باڵیۆزی پێشووی بۆسنا له توركیا، كه له هه‌مان كاتدا نووسه‌ر و دیپلۆماتكارێكی به‌ناوبانگه و له سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولدا چاوی به (ژەنڕاڵ بارزانی) كه‌وتووه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه خه‌ڵكی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینیا له پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانیش، پشتگیریی مافی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانیان کردووە بۆ گەیشتن بە سه‌ربه‌خۆیی.
(سومون) له ڕۆژی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا سه‌روتاری گه‌ورەترین ڕۆژنامه‌ی بۆسنیای نووسیوە به ناونیشانی (یه‌كێك له‌و ڕیفراندۆمانه‌ی جیهان، كه خاوه‌نی هه‌موو هۆكارێكی سیاسی، مێژوویی، ئابووری، كلتووری و ورەبەرزییە) و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، كه كه‌س ناتوانێت چیی تر ڕێگه له خه‌ڵكی كوردستان بگرێت به‌و مافه‌یان بگەن، كه چه‌ندین ساڵه لێیان زه‌وت كراوه.
ئه‌و نووسه‌ر و دیپلۆماتكاره، هه‌مان ڕۆژ له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له بۆسنا تیڤی، باسی لەوە کردووە کە ''ڕیفراندۆم مانای جیابوونه‌وه‌ی یه‌كجاری نییه له عێراق، به‌ڵكو پیشاندانی خواست و هیوای خه‌ڵكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆیان و به‌سه‌ربردنی ژیانیان له باردۆخێكی باشتر له ئێستا له ناو ده‌وڵه‌تی كوردستاندا.'' ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كگرتووییی هێزە سیاسییەکانی کوردستان كردووەته‌وه له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا، كه پێکەوە داوایان له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆییی وڵاتەکەیان بده‌ن.
kdp-
