نوێنەری حکوومەت لە پاریس: فەرەنسا ھەڵوێستێکی نەرم و باشی لەسەر پرسی ریفراندۆم ھەبوو
عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە فەرەنسا، رایگەیاند: "کۆبوونەوەی عەبادی و ماکرۆن کۆتایی ھات، لەدوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لەگەڵ ئەوەن بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور مافی گەلی کوردستان بدات".
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، ئەوەشی خستە روو کە ھەرچەندە فەرەنسا لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقە، بەڵام جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت مافی گەلی کوردستانیش بدرێت، چونکە فەرەنسا دەیەوێت ھاوکاری عێراق بکات و پێی وایە کە ھێشتا مەترسی تیرۆر لە عێراق ماوە و دەبێت مەترسییەکان بڕەوێنرێتەوە، دەشڵێت: "بەڵام بەگشتی ھەلویستی فەرەنسا نەرم و باش بوو لەسەر ڕیفراندۆم و داھاتووی کوردستان".
ئاشکراشی کرد کە عەبادی چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد کە فەرەنسا باسی پرسی ریفراندۆم بکات، بەڵام سەرۆکی فەرەنسا باسی کرد و خستیە بەرنامەی گفتوگۆوە.
باسنیوز
