د.دیندار دۆسکی: رەنگە پڕۆژەی ڕیفراندۆمی سوننەکان پشتیوانی زیاتری لێ بکرێت
د.دیندار نەجمان دۆسکی، سیاسەتمەدار و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کە ئێستا دەستی لەکار کێشاوەتەوە، رایگەیاند: "پرسی ڕیفراندۆمی سوننەکان تادێت کاردانەوەی بەدوای خۆی دەھێنێت، دەسەڵاتی بەغدای ترساندووە، سوننەکان بەجدی دەستان داوەتە پڕۆژەکە سەرکردە سوننەکان دەترسن، چونکە بەشێکیان بونەتە سێبەری نووری مالیکی".
ئەو سیاسەتمەدارە، ئەوەشی روون کردەوە کە لەئاستی نێودەوڵەتیش خەریکە میدیا جیھانییەکان باسی ریفراندۆمی سوننەکان دەکەن، رەنگە پڕۆژەی ڕیفراندۆمی سوونە پشتیوانی زیاتری لێ بکرێت، ئەگەر ڕیفراندۆمیش بکرێت بەدڵنیاییەوە زۆربەی زۆری خەڵکی سوننە لەگەڵ ئەوەن کە ئەوان لە عێراق جیاببنەوە، بۆیە بەغدا نەوەک سوننەکانیش وەک کوردستان دەنگی زۆربەیان بە جیابوونەوەی عێراق بێت، نایانەوێت لەسەر ئەو پرسە ھیچ کاردانەوەیەکیان ھەبێت، چونکە دەترسن ببێتە واقع".
ئەوەشی خستە روو کە بەغدا ناوچە سوننەکانی وێران کردووە، پشتگوێی خستوون لە کوردستانەوە ناوە بەناوە ھاوکارییان دەکرێت، بەغدا وەک بێگانەیەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، ھەرچی ھێزی حەشدی شەعبی ھەیە، لەو ناوچانە جێگیری کردوون ئەوانیش ئێستا ئەو زوڵمەی بەغدا قبوڵ ناکەن و رەنگە لە داھاتوویەکی نزیک بڕیاری خۆیان بدەن.
باسنیوز
