دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگ و پێداویستیی وەرزشی بۆ پەنابەران دابین دەکات

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگ و پێداویستیی وەرزشی بۆ پەنابەران دابین دەکات
35 تیپی وەرزشی لە کەمپی کەورگۆسکی پەنابەرانی سوریادا ھەن، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی (INTERSOS)، جلوبەرگ و پێداویستی وەرزشییان پێشکەش دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە 4/10/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ِرێکخراوی (INTERSOS)، جلوبەرگ و پێداویستیی وەرزشییان پێشکەشی 35 تیپی وەرزشی لە کەمپی کەورگۆسکدا کرد، کە تیایاندا 210 یاریزان سوودمەند بوون.

لە کەمپی ئاوارە و پەنابەراندا بەردەوام چالاکی و کێبەرکێی وەرزشی بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە بارودۆخی ناو کەمپ و دروستکردنی گیانێکی وەرزشی لە نێوان یاریزاناندا، بەڕێوە دەبرێت، بەشێکی بەرچاوی گەنجان و پێگەیشتوان لە چالاکییە وەرزشییەکاندا بەشداری دەکەن و کاتە بەتاڵەکانیان پڕ دەکەنەوە.

کەمپی کەورگۆسک یەکێکە لە چوار کەمپی پەنابەرانی سووریا کە لەلایەن (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)‌یەوە بەڕێوە دەبرێن، کەمپەکە دەکەوێتە سنووری پارێزگای ھەولێر.








باسنيوز
Top