بە بڕیاری مالیکی ڕێگە نادرێت پەرلەمانتارانی کورد بچنە ناو پەرلەمانەوە
کازم سەیادی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ڕای دەگەیەنێت بە واژۆی ١٠٣ پەرلەمانتاری عێراق رێگە نادەین پەرلەمانتارانی کوردستان بچنە هۆڵی کۆبوونەوە تا ئەوکاتەی سێ مەرج هەیە دەبێت قبووڵ بکەن مەرجەکانیش (یەکەم: داننان بە یەکپارچەیی عێراق، دووەم داوای لێبوردن لە گەلی عێراق، سێیەم دان بەوەدا بنرێت ئەوەی هەیە پرۆژەی سەهۆنییە)."
لەم بارەوە، نزار مەحموود ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان گوتی: تا ئەو عەقڵیەتە شۆڤێنیە لە بەغدا هەبێت، عێراق هەر وا دەبێت، بە ئێمەیان گوت شەراکەت، کەچی نەتەنیا شەراکەت نەکرا، تەنانەت بە برا بچووکیش قبووڵیان نەکردین، ئێستاش دەرگای پەرلەمانیان داخستووە و بە ئارەزووی خۆیان چییان دەوێت دەیکەن و ئێمەش بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی لەوێ داکۆکی لە مافی خۆمان بکەین، کەچی چووینەوە ناو هۆڵی کۆبوونەوە و بە زمانی عەرەبی دەستمان بە قسە کردەوە، دەبوو حزبەکان بە یەکەوە بڕیاریان بدایە، ناکرێت لایەنێک بایکۆتی بکات و چەند لایەنێکی دیکە بچنەوە، فەرموون ئەوە دەرگایان داخستووە دەی چی دەکەن هەر لەبەر دەرگای پەرلەمان دەمێننەوە".
ئەو ئەندامەی جڤاتی بزووتنەوەی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەوەی بەغدا دەیکات جۆرێکە لە تەعزبیی نەفسی پەرلەمانتارانی کورد و جۆرێکە لە پەرچەکردار".
هاوکات، ئیسلام حوسێن پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی گوتی: "سەلیم جبووری لەژێر فشاری مالیکیدا داوایەکی ناردووە بۆ دادگای فیدراڵ تا ئەندامێتی لە پەرلەمانتارە کوردەکان بسێننەوە و لەژێر فشاری مالیکیدا رێگە بە پەرلەمانتارانی کورد نادرێت بچنە هۆڵی کۆبوونەوە".
باسنیوز
