چاودێرێکی سیاسی: کۆبوونەوەی ئەردۆغان و رۆحانی ھیچ دەرئەنجامێکی نەبوو

 چاودێرێکی سیاسی: کۆبوونەوەی ئەردۆغان و رۆحانی ھیچ دەرئەنجامێکی نەبوو
چاودێرێکی سیاسی باس لەوە دەکات، کە کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا و ئێران ھیچ دەرئەنجامێکی نەبووە.



زیرەک کەمال، چاودێری سیاسی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لێدوانی ”نا لۆژیکی“ لە دژی کوردستان دەدات.



زیرەک کەمال پێی وایە چۆنێتیی دانیشتن و جووڵە و ئاماژەکانی رووخساری رەجەب تەییب ئەردۆغان لەکاتی دانیشتنەکەی لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، کە کۆبوونەوەکە لەبارەی پرسە جیاوازەکان و بە تایبەت پرسی هەڵوێست وەرگرتن لە دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ”دەرەنجامی نەبووە“.



رۆژی چوارشەممە 4/10/2017، رەجەب تەییب ئەردۆغان بە سەردانێک گەیشتە تاران و لەلایەن محەمەد شەریعەتمەداری، وەزیری پیشەسازیی ئێرانی پێشوازی لێ کرا.



باسنیوز
Top