عێراق کونسوڵخانەیەکی کاتی لە شارێکی کوردستان دەکاتەوە
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، کونسوڵخانەکە بەشێوەیەکی کاتی لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان کراوەتەوە و تێیدا ڤیزای عێراق بە زیارەتکارانی شیعەمەزهەبی عێراقی دەدرێت، بۆ سەردانیکردنی شارە پیرۆزەکانی کەربلا و نەجەف لەلایەن شیعەکانەوە.
لە کونسوڵخانە کاتییەکەی عێراق، 25 هەزار تومەن (نزیکەی هەشت هەزار و 500 دیناری عێراقی) وەک گەرەنتیی ژیان لە زیارەتکارانی ئێرانی وەردەگیرێت.
باسنیوز
