فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری ئامێدییان بۆردومان کرد

 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری ئامێدییان بۆردومان کرد
بە گوتەی بەرێوەبەری ناحیەی "کانی ماسی"ی سەر بە قەزای ئامێدی درەنگاونی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای زناریان لە ناوچەی بەرواری باڵا لە نزیک گوندی "کیستەیی" بۆردومان کردووە.



سەربەست ئاکرێی، بەڕیوەبەری ناحیەی کانی ماسی لەمبارەوە گوتی: درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەڤەری بەرواری باڵایان لە چیای "زنار" سەر بە ناحیەی کانی ماسی لە قەزای ئامێدی بۆردومان کردووە.



ئاماژەی بەوەش کرد: "هەتا ئێستا دیار نییە کە زیانی گیانی گەیشتبێتە گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان".



لە کۆتاییدا ڕاشی گەیاند: "ئێمە داخواز لە تورکیا دەکەین ئەو بۆردومانانە ڕابگرێت، چونکە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی گوندەکانی نزیک سنوور دروست کردووە و داواکارین لە پەکەکە و تورکیا دەڤەری ئێمە بۆ شەڕ بەکار نەهێنن".







باسنیوز
Top