فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری ئامێدییان بۆردومان کرد
سەربەست ئاکرێی، بەڕیوەبەری ناحیەی کانی ماسی لەمبارەوە گوتی: درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەڤەری بەرواری باڵایان لە چیای "زنار" سەر بە ناحیەی کانی ماسی لە قەزای ئامێدی بۆردومان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد: "هەتا ئێستا دیار نییە کە زیانی گیانی گەیشتبێتە گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان".
لە کۆتاییدا ڕاشی گەیاند: "ئێمە داخواز لە تورکیا دەکەین ئەو بۆردومانانە ڕابگرێت، چونکە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی گوندەکانی نزیک سنوور دروست کردووە و داواکارین لە پەکەکە و تورکیا دەڤەری ئێمە بۆ شەڕ بەکار نەهێنن".
باسنیوز
