ڕۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا:كوردستان و كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆ ده‌بن
رۆژنامه‌ی "فرانكفۆرته‌ر نویه بریسه"ی ئه‌ڵمانی له بابه‌تێكدا ئاماژه‌ی داوه، توندوتیژی كه له ساتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌نجام درا، هیچ گونجاو نییه كه له‌لایه‌ن وڵاتێكی شارستانی نێو یه‌كێتیی ئه‌وروپا دژی خه‌ڵك ئه‌نجام بدرێت، كه‌ته‌لۆنییه‌كان باشترین ڕێگه‌یان هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامی توندوتیژییه‌كانیان نه‌دایه‌وه و سووربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان و به ته‌واویش پرۆسه‌كه‌یان به‌ڕێوه برد و سه‌ركه‌وتوو بوون. به‌ڵام جێی داخ و گاڵته‌جاڕییه كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی مه‌درید ده‌ستی به توندوتیژی و بردنی سندووقی ده‌نگدان كرد، ئه‌مه‌یش ده‌یسه‌لمێنێ، ته‌نانه‌ت مه‌درید له عێراق دواكه‌وتوو تر، چونكه به‌غدایش قبووڵی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی كوردستانی نه‌كرد، به‌ڵام توندوتیژی له ناوچه‌كان ئه‌نجام نه‌دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی "دی فێلت"ی ئه‌ڵمانی نووسیویه‌تی، هه‌رچه‌نده وه‌ك باسی لێوه‌ده‌كرێ ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێته هۆی ته‌نگژه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ربه‌خۆبوونی كه‌ته‌لۆنییه‌كانیش ده‌بێته هۆی مه‌ترسی و كاره‌سات بۆ ئیسپانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام له كۆتاییدا ناتوانرێ ناوچه‌كان جێگیر و ئارام ببن، بێ سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و دووگه‌له، چونكه هه‌ردوولا به كرده‌یی سه‌لماندوویانه سه‌رچاوه‌ی ئارامین و به ته‌واویش سه‌ركه‌وتووبوون له به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووری هه‌رێمه‌كانیان و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌كانیان و دابین كردنی زۆرترین خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكه‌كه‌یان، له ڕووی كێش كردنی گه‌شتیار و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی و كردنه‌وه‌ی زانكۆ و به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می خوێندن و فێربوون.
