وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده فۆرمى سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا دابه‌ش ده‌كات
یه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بانگه‌وازێكیدا بۆ په‌روه‌رده‌كان، داوا ده‌كات به پێى پێویست و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى بۆیان دیار كراوه فۆرم به‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌دا دابه‌ش بكرێت كه ده‌یانه‌وێت بكرێن به سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یی.
جه‌لال كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى یه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتیاریى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند: "مامۆستایان به‌پێى چه‌ند مه‌رج و ڕێنماییه‌ك ده‌توانن فۆرمه‌كه بۆ سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌ده‌ریی له وانه‌كانى ( كارگێرى، كوردى،عه‌ره‌بى، ئینگلیزى، كۆمه‌ڵایه‌تى، بیركارى، زانست، كۆمپیوته‌ر، هونه‌ر، وه‌رزش له‌گه‌ڵ باخچه‌ى ساوایان) و چه‌ند بوارێكى دیكه له په‌روه‌ده‌ى شاره‌كانیان بۆ قۆناغه‌كانى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یى و باخچه‌ى ساوایان وه‌ربگرن".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "گۆڕینى پله‌ى مامۆستا بۆ سه‌رپه‌رشتیار به‌پێى چه‌ند مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه، له‌وانه، ده‌بێت بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس یان ده‌رچووى په‌یمانگاى ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدان بێت، جگه له‌و مامۆستایانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت ببن به سه‌رپه‌رشتیارى باخچه‌ى ساوایان كه پێویسته (13) ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت".
ئاژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه داواكاریى بۆ ئه‌و بواره پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، نابێت ته‌مه‌نیان له 55 ساڵ زیاتر بێت.
به‌پێى بانگه‌وازه‌كه‌ى یه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مڕۆوه مامۆستایان ده‌توانن فۆرمه‌كه وه‌ربگرن و تا به‌روارى ( 18 / 10 / 2017 ) بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌روه‌رده‌كانیان.
bas news-
