لە هەولێر گردبوونەوەیەک لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام درا
ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵی مەدەنی و ھاووڵاتییان، گردبوونەوەیەک لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ساز كرا.
کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر، لە ژێر دروشمی (دەوڵەتمان بە ئاشتی دەوێ)، بە مەبەستی جیبەجێکردنی پرانسیپەکانی دیموکراسی، کە داوای مافی گەلان دەکات، بە ئامادەبوونی چەندان ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی گردبوونەوەکەیەک ئەنجام درا.
لە گردبوونەوەکەدا لەلایەن سەرپەرشتیارانی گردبوونەوەکە یاداشتێک پێشکەش بە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.
لە بەشێکی تری چالاکیەکانیاندا بە هەڵدانی میزەڵدانی ڕەنگاوڕەنگ و فڕاندنی کۆتری سپی ئامادەبووان گوزارشتیان لە هێمای ئاشتی کرد.
رۆژی دووشەممەی رابردوو 25/9/2017، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبکژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە %92ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کرد.
bas news-
