وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی ڕیفراندۆمەوە وەڵامی ئەزھەر دەداتەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، به ڕاگهیهنراوێك وهڵامی ئهزههر دهداتهوه و دهڵێ ڕاگهیهنراوهكهی ئهزههر پڕە لە ستەم و ناحەقی و ڕستەی نادرووست و ھەڵە دژ بە گەلی كوردستان.
ڕاگهیهنراوهكه له حهوت خاڵ پێكهاتووه وێنهیهكی نێردراوهو له بهشێكیدا هاتووه"ئێوە باسی تێکچوونی قەڵای سوننە دەکەن بەھۆی سەربەخۆبوونی ئێمە، ئەرێ ئەو زانایانەی ئێوە کە سەردانی کوردستانیان کرد پێتانیان رانەگەیاند کە بەچاوی خۆیان بینیان کە چۆن کوردستان بۆتە قەڵا و لانەی سوننە دەرکراوەکانی عێراقی شکست خواردوو و سوریا، ئێمە بە شاھێدی زاناکانی خۆتان سوننەمان لە ناوچەکەدا پاراست و پارێزگاریمان لە پرنسیپەکانی برایەتی و مانەوەی سوننە کرد بە ئازایەتی و بەرخودانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و خۆینی ئەوان بۆتە ھەوێنی دوڵەتەکەمان".
ئهمهی خوارهوه دهقی ڕاگهیهنراوهكهی وهزارهتی ئهوقافه:-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی چاودێری و بەدواداچوونی بەردەوامی ھەیە بۆ ئەو دەزگا ئایینییانەی کە بیاننامە لە سەر ریفرادۆمی گەلی کوردستان دەردەکرێت دواینیان بهیاننامەی مەشیەخەی ئەزھەر کە لە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٠/٢ دەریکردووە، سەرهتا بە فەرموودەی خوای گەورە و میھرەبان دەست پێدەکەین کە دەفەرموێت: (ۆڵا تَرْکَنُوا إِڵی الَّژِینَ ڤَڵمُوا فَتَمَسَّکُمُ النَّارُ ۆمَا ڵکُم مِّن دُونِ اللَّەِ مِنْ ڕَوْلِێاۆ پُمَّ ڵا تُنێَرُونَ ).
ئەم بهیاننامەیە پڕە لە ستەم و ناحەقی و ڕستەی نادروست و ھەڵە دژ بە گەلەکەمان، ئێمە وامان بە ئەزھەر ئومێد دەکەرد کە دەستی برایەتی و دڵسۆزی بۆ کوردستان ھەڵچنی لە ڕوانگەی فەرمودی خوای گەورەوە (إِنَّمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْۆەٌ) و چەندین ساڵە پەیوەندییەکی مێژوویی کوردستان و ئەزھەر دەبەستێتەوە کە بنەماکانی برایەتی و رێزگرتن لە یەکتر بووە، بەڵام دەرکەوت کە ئەزھەر لە خیاڵێکدایە و خەمەکانی موسڵمانان لە باسێکی تر دایە، شاراوە نییە لای زانایانی ئەزھەر ئەو ڕۆڵە مێژووییەی لە چاکسازی ئەزھەر لەلایەن سەلاحەددینی ئەیوبی کردی. کە بەھۆیەوە ئەزھەر بووە قەڵای مەزنی زانستە ئیسلامییەکانی میللەتی موسڵمان و زانایانی کورد ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە بەرەوپێشخستنی زانستە شەرعییەکان لە میراتی ئەزھەر. شیاو نەبوو بۆ زانایانی ئەزھەر و ئیمامی ئەکبەر بەرگری لە بارودۆخێکی ستەملیکراو کە داگیرکەرانی بیانی کە لە (سایکس بیکۆ)وە بە زنجیرەیەکی نەپچڕاو لە ماوەی سەد ساڵدا حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێڕاق دەیانەویست میللەتی کوردی موسڵمان لەناو بەرن، ھەروەھا شیاو نەبوو بۆ ئەوان ئەوەی کە ڕوو دەدات لە عێڕاق لەو شەڕە تائیفییەی کە حەشدی شیعی ھەڕەشەی ناشرین بەرامبەر بە میللەتی کورد دەکات، ھەر چۆن لە ڕابردوودا بەرامبەر بە زانایان و خەڵکەکانی سوننەی عێڕاقی کرد. پاشان جوگرافیای عێڕاق کە لە کتێبە فیقھە ئیسلامییەکاندا باسی لێوە کراوە تاکو چیای حەمرین و باشووری تکریت زیاتر بڕ ناکات. باشتر وابوو ئەزھەر شاندێکی بۆ کوردستان بناردایە بۆ بیستنی ڕاستییەکان لە ڕووانگەی فەرموودی خواوە ( ێا ڕَیُّەَا الَّژِینَ ێمَنُوا إِن جَاۆکُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَیَّنُوا ڕَن تُێِیبُوا قَوْمًا بِجَەَاڵەٍ فَتُێْبِحُوا عَڵیٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِینَ).
بەم خاڵانەی خوارەوە وەڵامی مەشیەخەی ئەزھەر دەدەینەوە:-
١. ئێوە باسی تێکچوونی قەڵای سوننە دەکەن بەھۆی سەربەخۆبوونی ئێمە، ئەرێ ئەو زانایانەی ئێوە کە سەردانی کوردستانیان کرد پێتانیان رانەگەیاند کە بەچاوی خۆیان بینیان کە چۆن کوردستان بۆتە قەڵا و لانەی سوننە دەرکراوەکانی عێراقی شکست خواردوو و سوریا، ئێمە بە شاھێدی زاناکانی خۆتان سوننەمان لە ناوچەکەدا پاراست و پارێزگاریمان لە پرنسیپەکانی برایەتی و مانەوەی سوننە کرد بە ئازایەتی و بەرخودانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و خۆینی ئەوان بۆتە ھەوێنی دوڵەتەکەمان.
٢. ئامۆژگاری پێکەوەژیانمان مەکەن، ئێمە پێشەنگین لەم بوارەدا و لە وەزارەتمان زیاتر لە بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی ھەیە تایبەت بە ئایینەکان و سەرجەم ئایین و ئانزاکان نوێنەریان تێیدا ھەیە، بەڵام خۆ موسڵمانەکانی بەغدا یەکتری قبوڵ ناکەن کە دوو دیوانی تائیفی بە ناوی وەقفی سوننی و شیعی ھەیە، ئەو حکومەتە مەزھەبیەی کە دەستخۆشی لە بەیاننامەکەتان کرد و ئەو ھوکاری ئەم لەیەک ترازانەیە لە نێوان سوننە و شیعە و چی دەردەسەری نەبێت بەسەر سوننەیان ھێناوە.
٣. پرسیار دەکەین ئەم گریانە تیمساحییەتان بۆ یەکپارچەیی خاکی عێڕاق چییە کە ئێمەی کورد چەندین ساڵە بە دەست حکومەتە یەک بەدوای یەکەکانی عێڕاقدا ستەم و کوشتن و بڕین و دەربەدەری دەناڵێنین، کوا ھەڵوێستتان بەرامبەر بەو ھەموو ستەمە بەرامبەر بە میللەتی کوردی موسڵمان کرا؟.
٤. پێتان ڕادەگەیەنین کە ئێمە لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور و شەریعەت داوای مافەکانی خۆمان کردووە، بە خوێنی شەھیدانمان ئازادی و دەوڵەتی خۆمان دادەمەزرێنین، کارەساتەکانی ئەنفال کە دەیان ھەزار ھاوڵاتی بێتاوان، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە زانایانی ئەزھەر لە سەردانەکەیان بە چاوی خۆیان بینیان کە حکومەتی بەعس ئەنجامی دابوو، ھەروەھا بۆردومانکردنی خەڵکی کوردستان بە چەکی کیمیاوی لەلایەن ڕژێمی سەدامەوە، ئێستاش بڕینی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی مەزھەبی بەغداوە، ئەمانە ھەمووی وایکرد کە میللەتی کورد ئەم بڕیارە بدات.
٥. زۆر بە پەرۆشن لەسەر بەرژەوەندی برایانی سوننە لە عێڕاق، بەڵام خۆ ئەو کردارە دڕندانەی کە میلیشا شیعەکان دژ بە بە پێکھاتەی سوننە لە سڕینەوەی ناسنامەیان، کوشتنی زانایانانی ئایینی، داگیرکردن و تەقاندنەوەی مزگەوتەکانیان، دەرکردنی سوننەکان لە زێدی باب و باپیرانی خۆیان و سڕینەوەی ئاسەواریان، پرسیار دەکەین کوا بەیاننامەکانتان لەسەر ئەم کردارە قێزەوەنانە کە زۆر ئەستەمە سوننەیەک بتوانێ لەشوێنی خۆی بە ئارامی پەرستنی خوا بکات؟ئایا کریستیانێک دەتوانێت بە بێ ترس لە کلێساکەی خۆیدا عیبادەتەکەی خۆی بکات؟ بەڵام لە کوردستان جیاوازە ھەموو پەرستنێک بە ئاسوودەیی و کارمەرانی ئەنجام دەدرێت.
٦. باشە لەپای چی لۆمەی ئێمە دەکەن کە چەند ھاونیشتمانیەک ئاڵای ئیسرائیلیان بەرزکردۆتەوە کە بۆچوونی سەرکردایەتی کوردستانی لە سەر نییە، کەچی خۆتان ئاڵای ئەسرائیل بەسەر سەری عمامەکانتانەوە دەدرەوشێتەوە و باڵیۆزخانەیان بە ئاشکرا لە وڵاتەکەتان ھەیە و حرامە کەس بە تەنیشتیشی ڕەت بێت، ئێمە چەندین ساڵە ئاڵای فەلەستینییەکان لە وڵاتەکەمان ھەڵدەکەین و لەسەر مینبەری مزگەوتەکانمان بەرگری لە مافەکانیان دەکەین، ئایا ئەمە پاداشتی کردەوەکانمانە؟ دەپرسین بۆ حەڵاڵ بێت بۆ ئێوەی عەرەب زیاتر لە بیست دەوڵەتتان ھەبێت، حەرام بێت لە ئێمەی کورد کە ژمارەی دانیشتوانمان لە چل ملیۆن زیاترە دەوڵەتمان ھەبێت؟ چی لە ھەگبەی ئێوە کەم دەکاتەوە؟.
٧. پێتان ڕادەگەیەنین کە ئەم بەیاننامەیەتان زۆر ھەستی ھاونیشتمانیانی کوردستانی بەرامبەرتان بە نامۆ کرد و مزگێنی ئەوتان ئەدەینێ کە گەلی کوردستان دوڵەتی خۆی بە خوێنی شەھیدان دادەمەزرێنێت، دەوڵەتێک بونیاد دەنێین کە بنەماکانی پێکەوەژیان و ئاشتی و یەکتر قبوڵکردن تێیدا ڕەچاو دەکرێت.
خوا ھیدایەتتان بدات بۆ ڕێگەی راست
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
bas news-
