سەڵاحەدین بەهادین پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی مام جەلال بڵاوكردەوە
بەبۆنەی كۆچی دوایی مام جەلال سكرتێری گشتیی یەكێتی و سەركۆماری پێشووی عێراق، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی پرسه نامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
لە پرسەنامەكەدا هاتووە "به داخ و حه‌سره‌ته‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی گه‌وره و هه‌ڵكه‌وتووی گه‌له‌كه‌مان جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال دڵگرانی كردین. له‌ده‌ستدانی ئه‌م پیاوه نه‌وعی و جیهانیه خه‌مێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌مووان. كۆچی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو له گشت بواره‌كانی خه‌بات و شۆرش و پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی وڵات‌دا، هه‌روه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌وسوعی و سیاسه‌تمه‌دارێكی بلیمه‌ت و رۆژنامه‌نووس و نوسه‌رێكی دیار بوو".
مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین نووسیویەتی "له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوغه‌می پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین به خۆمان و بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی و سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لانی عێراق و تێكڕای ئازادیخوازانی جیهان. له خودای میهره‌بان داوای لێ خۆشبوون و به‌هه‌شتی به‌رینی بۆ ئه‌كه‌ین. بۆ كه‌سوكاری به‌رێزی و سه‌ركردایه‌تی و كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش داوای سه‌بوری و سه‌لامه‌تی ئه‌كه‌ین. هیواخوازین كه ئه‌م بۆنه خه‌مناكه‌ی هه‌مووان بكه‌ینه وێستگه‌ی ئاشته‌وایی ناوخۆیی و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵًی كوردستان و هه‌نگاوی جدی تر به‌ره‌و ئامانجه درێرینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان".
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە مام جەلال بەهۆی نەخۆشیەكەیەوە لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە ١١ی مانگی رابردووەوە، بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوتبوو.
تاڵەبانی، ساڵی 2012 لەو كاتەی سەركۆماری عێراق بوو، لە بەغدا تووشی جەڵتەی مێشک هاتبوو، لەو كاتەوە تەندروستی ناجێگیر بوو تا كۆچی دوایی.
bas news-
