په‌رله‌مانتارێكى كوردستان: سه‌رۆكى په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره ئامادهنهبووهكاندا ده‌كات
عه‌باس غه‌زال، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى ڕاىگه‌یاند: "به‌پێی ماده‌ى 30ى په‌رله‌مانى كوردستان و به پێی په‌یڕه‌وى ناوخۆ، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌شدارى سێ كۆبوونه‌وه نه‌كات، ئه‌وا به نه‌هاتوو (غیاب) هه‌ژمار ده‌كرێت و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا له په‌رله‌مانى كوردستان نه‌هاتنى به‌كۆمه‌ڵى په‌رله‌مانتارانى گۆڕان و كۆمه‌ل هه‌یه، بۆیه له‌و حاڵه‌ته‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕێكارى تایبه‌تیان به‌رامبه‌ر ده‌گرێته به‌ر".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى كوردستان، ڕوونیشى كرده‌وه، ئێستا هه‌وڵێك بۆ گه‌رانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌كانى دیكه هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستیش به ڕێككه‌وتنێكى سیاسیی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو فراكسیۆنه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوودا به‌شداربن.
به‌پێویستیشی ده‌زانێت، له دواى ڕیفراندۆم هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كڕیزى نیشتمانى چڕ بكرێته‌وه: "چونكه كوردستان پێویستى به كۆده‌نگى و ئارامى هه‌یه تا ئه‌م قۆناغه تێبپه‌ڕێنین، ئه‌وه‌ش زامنى سه‌ركه‌وتنمانه".
ڕۆژى هه‌ینى 15/9/2017 په‌رله‌مانى كوردستان كاراكرایه‌وه و بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانى په‌سه‌ند كرد، دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى په‌رله‌مانى عێراق كه دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌ری كردبوو ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنى گۆڕان و فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ بایكۆتى دانیشتنه‌كانیان كرد.
باس‌نیوز
