ڕانیە..منداڵێک خنکا

 ڕانیە..منداڵێک خنکا
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2/10/2017، لە رووباڕێکی شارەدێی سەروچاوەی سەر بە شاری رانیە منداڵێک خنکا.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند: "ئەو منداڵە ناوی (ک،ر) کچێکی تەمەن 3 ساڵان بوو".

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەوەشی خستە روو: "منداڵەکە لەگەڵ ماڵەوەیان چووەتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکەیان و لەوێ کەوتوەتە ناو ڕووبارەوە و خنکاوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە ئێستا تەرمی منداڵەکە ھێندراوەتە دەرو لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردوە.









باسنیوز
Top