پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی: گرووپێک لەناو گۆڕان دەیانەوێت زیان بە عومەری سەید عەلی بگەیەنن

 پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی: گرووپێک لەناو گۆڕان دەیانەوێت زیان بە عومەری سەید عەلی بگەیەنن
پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە کۆمەڵێک لەناو گۆڕان قەدری تێکۆشانی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکەیان نازانن و دەیانەوێت پشتی لێ بکەن.

عومەر عەبدولڕەحمان، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند: "بەداخەوە یەک بڕیاری لەناو یەکێتی نەماوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگاداربوون گوایە چەند پەرلەمانتارێکمان لەبەغدا بەدوای پەرلەمانتارانی کۆمەڵ و گۆڕان کەوتوون بۆ ناو ھۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان، لەوێش دەریان کردوون، بۆیە چوونیان بۆ پەرلەمان عەیبێکە و دەرکردنیان چوار عەیب، بەداخەوە یەکێتی وای لێھات پەرلەمانتاری پابەندی بڕیاری مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی نەبێت".

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمان، ئەوەشی خستە روو کە نابێت یەکێتی چاو لە گۆڕان بکات، گۆڕان بەشێکی کەوتوونەتە دژایەتی عومەری سەید عەلی، کە بەرگری لە شتێک دەکات، نیوەی گەلی کوردستان شەھیدی و قوربانی بۆ داوە، ئەویش پرسی نەتەوە و سەربەخۆییە، بۆیە بەشێک لەناو گۆڕان دەیانەوێت بێ پشتی بکەن پشتی بشکێنن، چونکە قەدری خەباتەکەی نازانن.










باسنیوز
Top