نووسەرێکی سلێمانی: عێراق دەیەوێت کوردستان داگیربکات

 نووسەرێکی سلێمانی: عێراق دەیەوێت کوردستان داگیربکات
نووسەر و ڕۆژنامەنووسێک باس لە ھەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ دژایەتی خەڵکی کوردستان و دەلێت : "لەبەغداوە نییەتێکی خراپ ھەیە".

سامان ساڵح، نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی رایگەیاند، سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان ئامادەیە بۆ دانوستاندن لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق، بەڵام بەغدا رازی نییە.

سامان ساڵح هەروەها رایگەیاند، ئێستا و دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان دەیەوێ وەک دوو دراوسێ گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ عێراق بکات.

ئەو نووسەرە بە پێویستی دەزانێ شاندی سەرکردایەتیی کوردستان، ئەگەر سەردانی بەغدای کرد، دەنگدانی زۆرینەی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لەگەڵ خۆی ببات و گتفوگۆ لەسەر ئەو پرسە بکات.

سامان ساڵح ئاماژەی بەوەش کرد، کە حکوومەتی عێراق ”نیازی باش نییە بەرامبەر کوردستان“ و کار بۆ داگیرکردن و لەناوبردنی گەلی کوردستان دەکات.










باسنیوز
Top