نووسەرێکی سلێمانی: عێراق دەیەوێت کوردستان داگیربکات
سامان ساڵح، نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی رایگەیاند، سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان ئامادەیە بۆ دانوستاندن لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق، بەڵام بەغدا رازی نییە.
سامان ساڵح هەروەها رایگەیاند، ئێستا و دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان دەیەوێ وەک دوو دراوسێ گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ عێراق بکات.
ئەو نووسەرە بە پێویستی دەزانێ شاندی سەرکردایەتیی کوردستان، ئەگەر سەردانی بەغدای کرد، دەنگدانی زۆرینەی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لەگەڵ خۆی ببات و گتفوگۆ لەسەر ئەو پرسە بکات.
سامان ساڵح ئاماژەی بەوەش کرد، کە حکوومەتی عێراق ”نیازی باش نییە بەرامبەر کوردستان“ و کار بۆ داگیرکردن و لەناوبردنی گەلی کوردستان دەکات.
باسنیوز
