محەمەد ئەمین پێنجوێنی: بارزانی تائێستا لەژێر ھیچ فشارێکدا لە ڕێگەی سەربەخۆیی لای نەداوە
محەمەد ئەمین پێنجوێنی، کەسایەتیی سیاسی و سیاسەتمەدار کە لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)شەوە نزیکە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”کەمێک پێش ئێستا، مەولوود چاویشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لێدوانی ڕۆژنامەنووسی دا و گوتی ڕێگەی دیکە لە دژی کوردستان دەگرنە بەر، دیارە ئەو رێگایە بریتی نییە لە داخستنی سنوور و راگرتنی ھەناردەی نەوت، چونکە لە پرسی دەروازەی سنوور و پەیوەندیی بازرگانیدا تورکیا قازانجی زۆرە، زۆربەی کۆمپانیاکانی لە کوردستان کار دەکەن، ئەمانەش سەرمایەی گەورەن بۆ تورکیا“.
ڕوونیشی کردەوە کە ”پەیوەندیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان، لە ئاستی پەیوەندیی دوو دەوڵەتە، بۆیە باوەڕ ناکرێت تورکیا پەنا بباتە بەر بژاردەی داخستنی سنوور".
محەمەد ئەمین پێنجوێنی جەختی لەوە کراوە کە تائێستا فشار بە داخستنی مەرزەکان و داخستنی فڕۆکەخانەکان و هەڕەشەی جۆراوجۆر هەبوون، بەڵام ”ئەوەی دەبینرێت، هیچ هەڕەشەیەک کاریگەری لەسەر بارزانی نەکردووە تاوەکوو لە ڕێگەی سەربەخۆیی کوردستان پەشیمان بێتەوە، بەڵکوو بەردەوامە لەسەر ئەو ڕێگەیە“.
باسنيوز
