ژنە پەرلەمانتارێکی شیعە داوای سزایەکی تایبەت بۆ پەرلەمانتارانی کورد دەکات و دەڵێ جگە لە سروە عەبدولواحید.

 ژنە پەرلەمانتارێکی شیعە داوای سزایەکی تایبەت بۆ پەرلەمانتارانی کورد دەکات و دەڵێ جگە  لە سروە عەبدولواحید.
ژنە پەرلەمانتارێکی عەرەبی شیعە داوای سزایەکی تایبەت بۆ پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەکات.



میساق حامدی، پەرلەمانتاری کوتلەی بەدر لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، پەرلەمانتارای کورد لە پەرلەمانی عێراق بە پشتگیریکردنیان لە یفرانۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە، سوێندەکەیان شکاندووە، کە لە سەرەتای بوون بە پەرلەمانتار، دەیخۆن.



میساق حامدی داوای لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە رێگا بە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی کوردستان نەدات بگەڕێنەوە پەرلەمان و ”هەموو بڕیارەکانیش لە دژی کوردستان جێبەجێ بکەن“.



ئەگەر ئەو داوایەی ئەو ژنە پەرلەمانتارە جێبەجێ بکرێ، ژمارەیەک پەرلەمانتار نایانگرێتەوە، کە دیارترینیان سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانە، بەهۆی ئەوەی دژایەتیی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە و رایگەیاندووە، کە ئەگەر کوردستان سەربەخۆیی رابگەیەنێت، ئەوا ئەو ناگەڕێتەوە کوردستان و وەک هاووڵاتییەکی عێراق دەمێنێتەوە.



دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، عێراق چەندین بڕیاری دوژمنکارانەی دژی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا و رەتی کردەوە دانوستاندن لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بکات، بەڵام دوای داواکەی سەرۆکی فەرەنسا، لەو رەتکردنەوەیە پەشیمان بووەوە.



رۆژی دووشەممە 25/9/2017، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبکژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە %92ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.








باسنیوز
Top