بوكه‌كه‌ى شه‌هید حوسامه‌دین ڕزگار كرا
موقه‌ده‌م فه‌رهاد نزار كاكه‌یی جێگرى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى كاكه‌یی به (باس)ى ڕاگه‌یاند: "دوێنێ 2/10/2017، ناسكه جه‌بار حسێن، بوكى شه‌هید حوسامه‌دین كاكه‌یی له‌ڕێگه‌ى خێزانێكى عه‌ره‌به‌وه ڕزگاركرا و گه‌یه‌ندرایه ده‌ستمان و ئێمه‌ش ڕاده‌ستى هه‌واڵگرى میحوه‌رى داقووقى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان‌مان كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه".
گوتیشی: "چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا هه‌واڵى ڕزگاركردنى بوكه‌كه‌ى شه‌هید حوسامه‌دین بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات نه‌گه‌یشتبوونه ده‌ست هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، بارى ته‌ندروستیشی جێگیره و هیچ كێشه‌یه‌كى نییه".
كاكه‌یی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "تا ئێستا چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌ى شه‌هید حوسامه‌دین دیارنییه و نازانرێت له كوێیه".
شه‌وى 26/7/2017، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ڕێكخراوى داعش له گوندى (عه‌لوه‌ت پاشا) له سنوورى قه‌زاى داقووق، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر دوو ماڵى دانیشتووى گونده‌كه كه یه‌كێكیان ماڵى (حوسامه‌دین نه‌جمه‌دین كاكه‌یی) و ئه‌وى تریشیان ماڵی هاووڵاتییه‌كى عه‌ره‌ب بووه به‌ناوى (محه‌مه‌د عه‌واد)، له‌و هێرشه‌دا حوسامه‌دین نه‌جمه‌دین كاكه‌یی /ته‌مه‌ن 54 ساڵ/، نشیمه مه‌حمود شه‌شه /ته‌مه‌ن 63 ساڵ/ و هاوسه‌رى حوسامه‌دین، شه‌یدا حوسامه‌دین نه‌جمه‌دین /ته‌مه‌ن 29 ساڵ/ و هاووڵاتییه‌كى عه‌ره‌ب به‌ناوى محه‌مه‌د عه‌واد شه‌هیدكران و ناسكه جه‌بار حسێن /ته‌مه‌ن 18 ساڵ/ كه بوكى حوسامه‌دینه له‌گه‌ڵ كوڕێكى به‌ناوى سۆران حوسامه‌دین نه‌جمه‌دین /ته‌مه‌ن 17 ساڵ/ و دوو كوڕى هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كه ڕفێندران.
پێشتر، عه‌قید پۆڵا ده‌لۆیی به‌ڕێوه‌به‌رى یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشی داقووق، به (باس)ى ڕاگه‌یاندبوو: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ى هێرشیانكردبووه سه‌ر ماڵى شه‌هید حوسامه‌دین كاكه‌یی ده‌مامكیان كردبوو به‌كوردى قسه‌یان كردووه".
به‌مه‌به‌ستى به‌جینۆسایدناساندنى تاوانه‌كه‌ش، ڕۆژى 6/8/2017 ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ر و ئه‌فسه‌ر و پارێزه‌ر سه‌ردانى گونده‌كه‌یان كرد و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكرد.
ئه‌یاد كاكه‌یی پارێزه‌رى خۆبه‌خشی كه‌یسه‌كانى كورد له دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق، پێشتر ڕاگه‌یاندبوو "ڕۆژى 6/8/2017 وه‌ك ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ر و ئه‌فسه‌ر و پارێزه‌ر سه‌ردانى گوندى عه‌لوه‌ت پاشاى كاكه‌ییمان كرد و به‌وردى لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌ڕووداوه‌كه كرد و سامپڵى خوێن و گوته‌ى هاوسه‌ر و كوڕه‌كانى كاك حوسامه‌دینمان وه‌رگرت بۆئه‌وه‌ى تاوانه‌كه به‌جینۆساید بناسێنین".
گوتیشی: "شێوازى ئه‌نجامدانى ڕووداوه‌كه گومانى زۆر هه‌ڵده‌گرێت، چونكه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه نزیكه‌ى 15 چه‌كداربوون به قووڵایی 2 ـ 3 كیلۆمه‌تر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌یان بڕیوه و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌یان ئه‌نجامداوه و 4 كه‌سیشیان ڕفاندوه و به‌هه‌مان شوێنى هاتنیاندا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بێئه‌وه‌ى كه‌س ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌و كه‌سانه بكات له‌ساتى ڕووداوه‌كه‌دا له‌و شوێنه له ده‌وامدا بوون و هێزه‌كانیشی ئاسایشیش به‌وردى لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه بكه‌ن".
bas news-
