قه‌ره‌ته‌په.. كوڕى موختارى گوندێك له ده‌ست داعش هه‌ڵات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوخۆیی له پارێزگاى دیاله، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/ 10/ 2017 ڕای گه‌یاند، كوڕى موختارى گوندێك توانى له ده‌ست داعش هه‌ڵبێت كه پێشتر له گه‌ڵ باوكی‌دا له ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا ڕفێندرابوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پارێزگاى دیاله، ڕای گه‌یاند: "كوڕى موختارى گوندی (سه‌یف سه‌عد) له سنوورى شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په، كه پێش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا له گه‌ڵ باوكى ڕفێندران، توانى هه‌ڵبێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه كوڕى موختاره‌كه خۆى گه‌یانده‌وه لاى كه‌سوكاره‌كه‌ى، به‌ڵام تائێستاش چاره‌نووسى باوكى دیار نییه.
سه‌رچاوه‌كه، گوتیشی: "ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و دانیشتووانى ناوچه‌كه ده‌ستیان به‌گه‌ڕان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى موختاره‌كه بدۆزنه‌وه و تیرۆریستانى داعش ده‌ستگیر بكه‌ن".
bas news-
