لەسەر بەشدارییان لە ڕیفراندۆم ھێزە عێراقییەکان ژمارەیەک مەسحییان دەستگیر کردووە

لەسەر بەشدارییان لە ڕیفراندۆم ھێزە عێراقییەکان ژمارەیەک مەسحییان دەستگیر کردووە


بەڕێوبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، باس چەوسانەوەی مەسیحییەکان لە دەشتی نەینەوا دەکات و دەڵێت "مەسیحیەکان سووکایەتییان پێ دەکرێت و مافیان نادرێت".



خالید ئەلبێرت، بەڕێوبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانراگەیاند: "دوای نەمانی داعش ھێشتا عەقلیەتی سەرکەوتکردنی مەسیحییەکان بەردەوامی ھەیە، ڕۆژانە خەڵکمان لێ دەکوژرێت و دەڕفێنرێن، لەسەر بەشداری لە ڕیفراندۆم ھێزە عێراقییەکان ژمارەیەک خەڵکیان دەستگیر کردووە، چونکە پشتیوانیان لە ریفراندۆم کردووە و دوای ڕیفراندۆمیش بەردەوام خەڵکی مەسیحی دەستگیر کراون، بەڵام دواتر بە ھەوڵی قەشەی کەنیسەکان توانراوە ھاووڵاتییەکان لەدەستی ئەوان ئازاد بکەن".



بەڕێوبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف، ئەوەشی خستە روو: "پێش دوو رۆژیش ژمارەیەک ئافرەتی مەسیحی ویستوویانە بچنە دەوامی خۆیان کە فەرمانبەرن، لەیەکێک لە بازگەکان لەلایەن چەکدارێکەوە سووکایەتییان پێکراوە".
bas news-
Top