هه‌ولێر.. به‌هۆی ته‌قینی تانكی نه‌وته‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا
له گه‌ڕه‌كێكى شارى هه‌ولێر،به‌هۆى ته‌قینى ته‌نكى نه‌وته‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست كه‌وتووه ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كى (32)ى شارى هه‌ولێر،له كاتى بۆیاغ و فلیكۆتكردنى خانووى ماڵێك، ته‌نكی نه‌وتى ماڵه‌كه كه له‌سه‌رخانووه‌كه بووه ته‌قیوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه كه‌سێك به‌ناوی (ه.د) سووتاوه و به‌هۆى زۆرى ڕێژى سوتانه‌كه‌شىه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكى دیكه‌ش بریندار بووه.
ئاماژه به ئه‌وه‌ش دراوه كه دواى ڕووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێكردووه و ته‌رمى هاووڵاتیه‌كه و برینداره‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستى كارى پێویست ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر داواى له هاووڵاتیان كردووه كه له‌كاتى كاركردنیان به‌تایبه‌ت كه ئاگر به‌كار بهێنن،با جلى نایلۆن و له‌به‌رنه‌كه‌ن و ئه‌و شوێنه‌ش نه‌وت و به‌نزین و سووته‌مه‌نییه‌كانى دیكه‌ى لێنه‌بێت، هه‌روه‌ك له بێ گرفتى سه‌رى غازى بوتڵه‌كه و سۆنده‌كه‌ى دڵنیابن بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌ترسى ئاگركه‌وتنه‌وه به‌دوور بن.
bas news-
