سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: هیچ میدیایەک بۆی نییە دژی ویستی سەربەخۆخوازانی کوردستان بێت
لە ڕاگەیاندراوێکیدا ڕاشیگه‌یاندووه: ''سیاسه‌تی به‌كارهێنانی میدیای فه‌رمی و نافه‌رمی، سه‌ر به حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی كۆماری عێراق، له دژی گه‌لی كوردستان و هاندان بۆ نانه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی له نێوان گه‌لانی ناوچه و ته‌یاركردنی شه‌قام له ژێر سه‌ردێڕی په‌یامی تاییفه‌گه‌ری و شۆڤینییه‌ت بۆ دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌كات.''
دەقی ڕاگەیێندراوی ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان:
رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانی به‌ڕێز
له 25ی ئه‌یلوولی 2017دا جاریكی دیكه گه‌لی كوردستان له هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ گه‌لانی سه‌رڕووی زه‌مین سه‌لماندی، كه ده‌یه‌وێ به سه‌ربه‌ستی بژی. جارێكی دیكه به ئیراده‌ی گه‌ل له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی ڕیفرانده‌م بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، قۆناغێكی نوێی تێكۆشان ده‌ستی پێ كردووه و مه‌زنترین وه‌رچه‌رخانی مێژوویی له سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مدا تۆمار كرد و له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕی فه‌رزكردنی سیناریۆی جۆراجۆردا ئیراده‌ی گه‌ل سه‌ركه‌وت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكارانی كوردستان ده‌كات و ده‌ستخۆشی له هه‌وڵ و ماندوبوون و كاری پیشه‌یی نیشتمانیی هه‌ریه‌ك له ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاران و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات و ئه‌م كاره پڕ له به‌رپرسیارێتییه‌ی هه‌موو لایه‌ك به‌رز ده‌نرخێنێت، چونكه میدیا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی گێڕا له به‌رزڕاگرتنی ئیراده‌ی گه‌ل و به گه‌یاندنی یه‌كه به یه‌كه و چركه‌ساته‌كانی هه‌نگاونان به‌ره‌و ڕۆژی ڕیفرانده‌م و ئه‌نجامدانی و تاوه‌كو دوای ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌ل بۆ سه‌ربه‌خۆیی و په‌رچه‌كرداره‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و تاران و هه‌ندێك له وڵاتانی دیكه، میدیا و ڕۆژنامه‌نووسان ڕۆڵی سه‌ره‌كییان گیڕاوه و به‌رده‌وامن له ڕاپه‌ڕاندنی كاری پیشه‌یی و نیشتمانیی خۆیان.
سه‌ندیكا سوپاسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستانیش ده‌كات، كه ڕێوشوێن و ئاسانكارییان بۆ ده‌زگاكانی میدیا ڕه‌خساندبوو تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌ری كاری خۆیان له ڕۆژانی بانگەشه و ڕۆژی 25ی ئهیلوول و ده‌ستگه‌یشتنیان به زانیارییه به‌راییه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و گه‌یاندنی به جه‌ماوه‌ر به باشی ئه‌نجام بده‌ن و سوپاسی هاوكارییان ده‌كه‌ین بۆ ئاسانكاری و تۆماركردنی میدیاكارانی بیانی كه چاودێری ڕیفرانده‌می سهبهرخۆییی كوردستانیان كرد.
له هه‌مان كاتدا ده‌بێ سوپاسی هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان بكه‌ین، كه به‌وپه‌ڕی خه‌مخۆرییه‌وه و به چالاكیی جۆراجۆره‌وه گه‌وره‌ترین پاڵپشتی گه‌لی كوردستانی باشوور بوون. هاوكات له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، گرنگه سوپاسی بێپایانی گه‌له‌كه‌مان بۆ ڕای گشتیی جیهان ڕابگه‌یه‌نین، كه به شێوازی جۆراجۆر هاوكاریی خۆیان له گه‌ڵ داوا ڕه‌واكانی گه‌له‌مان له سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌رخست.
جه‌ماوری كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان!
كه باسی قۆناغێكی نوێی تێكۆشان ده‌كه‌ین به لامانه‌وه گرنگه ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی له 25ی ئه‌یلوولدا له لایه‌ن كورد و توركمان وعه‌ره‌ب و كلدان ئاشووری و سریان و ئه‌رمه‌ن و سه‌رجەم پێكهاته ئایینییهكانەوە وه‌ده‌ست هاتووه و بووەته بۆنه‌یه‌كی نیشتمانیی مه‌زن، به ده‌ستكه‌وتی سه‌رجه‌م حزب و لایەنه سیاسییه‌كانی كوردستان بژمێردێن. ده‌ستكه‌وتێك كاركردن بۆ پاراستنی له ئه‌ركی ئه‌نجامدانی قورستره. هه‌ر ئه‌مه‌شه وامان لێ ده‌كات، كه كاری جددی بۆ یه‌كخستنی ماڵی كوردستانی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بكرێ، له په‌رله‌مانه‌وه تا حكوومه‌ت و كاركردن بۆ بنیاتنانی دامه‌زراوه‌كان و چاره‌سه‌ری وه‌زعی بژیوی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و كه‌مده‌رامه‌ت، كه به ئیراده‌ی ئه‌وان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست هات.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و توركیا و ئیران له دژی ده‌زگاكانی میدیا و گه‌لی كوردستان ده‌كات، له كاتێكدا، كه كۆماری توركیا بڕیاری ڕاگرتنی په‌خشی هه‌رسێ كه‌ناڵی ڕوودا و كوردستان 24 و وارتیڤیی له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی توركسات جێبه‌جێ كرد و، هاوكات كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بڕیاری سیاسیی به داخستنی نووسینگه‌ی كه‌ناڵی كوردستان24 جێبه‌جێ كرد و، به‌غداش سیاسه‌تی هاندانی دژی میدیاكارانی كوردستان له ده‌سته‌ی ئیعلامی عێراقی په‌یڕه‌و ده‌كات، له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌داخه‌وه، هه‌ندێك ده‌زگای میدیاییی ناوخۆش پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی و ئه‌منی قه‌ومیی كوردستان كار ده‌كه‌ن و له ده‌زگای میدیایییەوە بوونه‌ته ته‌ره‌فێكی سیاسی و هه‌وڵی كاریگه‌ری خستنه سه‌ر ویستی گه‌لی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و ئه‌م شێوازه‌ی كاركردن دووچاری ڕێوشوێنی نایاسییان ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زاری سیاسه‌تی به‌كارهێنانی میدیای فه‌رمی و نافه‌رمیی سه‌ر به حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی كۆماری عێراق له دژی گه‌لی كوردستان و هاندان بۆ نانه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی له نێوان گه‌لانی ناوچه و ته‌یاركردنی شه‌قام له ژێر سه‌ردێری په‌یامی تائیفه‌گه‌ری و شۆڤێنییه‌ت بۆ دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا، میدیاكانی كوردستان په‌یامی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان په‌خش ده‌كه‌ن و داوای ئاشته‌واییی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن و داوا له سیاسییه‌كانی هه‌ردوو لای كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن، ڕێگای ئاشتی و دیموكراسی بگرنه به‌ر و گفتۆگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكه‌ن، چونكه ڕیفرانده‌م ده‌ربڕینی ئیراده‌ی گه‌له و ناكرێت به هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ و گه‌مارۆدانی جۆاروجۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
سه‌ندیكا وه‌ك به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌م قۆناغه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌ركی گرنگی میدیاكار و ڕۆژنامه‌نووس و ده‌زگاكانی میدیایی كوردستان ده‌كاته‌و، كه له‌پاڵ ئه‌ركی پیشه‌ییی خۆیاندا ئه‌ركی نیشتمانیشیان له‌ئه‌ستۆدایه، هه‌روه‌ها پاراستنی پانتاییی ئازاد و په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و چاودێری و به‌دواداچوون، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كییانه پێویسته له ترۆپكی كاری ڕۆژانه‌یاندا بێت.
kdp-
