ڕایان كڕۆكه‌ر: راپرسیی كوردستان سه‌ره‌تای پڕۆسه‌كه‌یه و، پێویست ده‌كات ئه‌مه‌ریكا نێوه‌ندگیری بكات
( كڕۆكه‌ر) كه باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا بووه له چوار وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به پاكستان و ئه‌فغانستانیشه‌وه، به ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه، دۆزی كورد له عێراقدا دێرینه، ئه‌م راپرسییه‌شی كه ئه‌نجامی داوه، كتوپڕ نه‌بووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش د‌رك به گرفته‌كانی ده‌كات، ئه‌سته‌میشه به‌بێ پێوه‌ندیێكی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یێندرێ.
به باوه‌ڕی ئه‌و باڵیۆزه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كه وانه‌بێژیشه له زانكۆی برنستۆن، ''راپرسییه‌كه، سه‌ره‌تای پڕۆسه‌كه‌یه و كۆتایی نییه، پێویست ده‌كات ئه‌مه‌ریكا نێوه‌ندگیری بكات.''
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان به پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه‌وه، (رایان كڕۆكه‌ر) گوتوویه‌تی، ''ئێران زۆرترین گرفتی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا هه‌یه''، ئاماژه‌یشی دا كه ''ئه‌گه‌ر ئێران بۆی لوابایه، ئه‌وا له ڕێی میلیشیاكانه‌وه زۆر به ئاسانی پشێوی ده‌نایه‌وه.''
زیاتر له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ''ناسه‌قامگیریی عێراق، زیاتر له ئه‌وانی دیكه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێراندایه. هه‌رچی ڕووسیا و توركیان، هێشتا هاوپه‌یمانه‌تیێكی ستراتیژییان نییه، سنوورێك بۆ پێكگه‌یشتنی ڕووسیا-توركیا هه‌یه، وه‌كچۆن سنوورێك بۆ پێكگه‌یشتنی ڕووسیا-ئێران هه‌یه.''
(كڕۆكه‌ر) كه له نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠٠٩ له عێراق بووه، ده‌ڵێ، ئیداره‌ی (ترامپ) ''مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاپرسی كردووه''، ئاماژه به‌و گوتاره توونده‌ی واشنتنیش ''كه دره‌نگ و تووند بوو كه ڕاپرسی ره‌ت كرده‌وه، هانده‌ر و پێكردنی گڵۆپی سه‌وز بوو له‌وه‌ی به‌غدا به تووندی به‌رپه‌رچی بداته‌وه.''
هه‌روه‌ها پێی وایه، دادپه‌روه‌رانه ده‌بوو كه ئیداره‌ی (ترامپ) بێلایه‌ن بووایه له‌م پرسه‌دا و ڕۆڵی نێوه‌ندگیری گێڕابا، كه ئه‌مه باشترین بژار بوو له‌به‌رده‌م واشنتن‌دا.
ئه‌و ده‌ڵێ ''بواری ئه‌وه نییه بزانین چ ڕوو ده‌دات، به‌ڵام بمانه‌وێ ڕێ له خراپتر بگرین، ده‌بێ پلانمان هه‌بێ.''
(كڕۆكه‌ر) كه به‌وه ناسراوه، له‌و دانوستانانه‌دا كه نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی بكات، نه‌فه‌سی درێژه، نموونه‌ی پرسه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك سیستمی فیدراڵی و یاسای نه‌وت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا و، ئاماژه‌ی داوه ''ڕوونه‌دانی كرده‌ی تووندوتیژی له كه‌ركووك له كاتی ئانجامدانی راپرسیدا، هانده‌رێكی باش بوو.''
ئه‌و باڵیۆزه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق داوا له واشنتن ده‌كات ''ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراق دیاری بكات و ستراتیژی سیاسی هه‌بێ، كه له سه‌رده‌می (ئۆباما)دا نه‌یبووه، هه‌ڵبه‌ت هێشتا لای (ترامپ)یش ئه‌و ستراتیژه نییه و، وه‌ك سه‌رۆكه‌كه‌ی پێش خۆی ته‌نیا له ڕوانگای شه‌ڕی دژ به داعش و كایه سه‌ربازییه‌كه له عێراق ده‌ڕوانێ.''
به باوه‌ڕی (كڕۆكه‌ر)، داعش، ته‌نیا كێشه‌یه‌كی سه‌ربازی نییه، به‌ڵكه ڕه‌هه‌ندی سیاسی هه‌یه كه ده‌بێ به‌هه‌ند بگیرێ.
وه‌ك ڕێچاره و ده‌رچه‌یه‌كیش له گرژیی پێوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، (كڕۆكه‌ر) ده‌ڵێ ''واشنتن ده‌بێ كه‌ناڵی پێوه‌ندی به هه‌مووان بكاته‌وه، ده‌بێ واشنتن بڕیار بدات له‌وه‌ی، كه ڕۆڵی سیاسی ده‌گێڕێ یان، موجازه‌فه به‌و مه‌ترسییه ده‌كات كه عێراق بچێته قۆناغی ناسه‌قامگیرییه‌وه.''
kdp-
