مێژوونووسێكی ناوداری توركیا: بارزانی زیرەكترین سەركردەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستە لە سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا
ئیلبه‌ر پێیوایه تاوه‌كو ئێستە هیچ سیاسییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌نده‌ی مه‌سعود بارزانی زیره‌كانه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه نه‌بردووه و ته‌نانه‌ت توركیاش نه‌یتوانیوه وه‌كو ئه‌و، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی جێبەجێ بكات.
ئیلبه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێیوایه حكوومه‌تی توركیا مافی خۆیه‌تی دژی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێته‌وه، چونكه بارزانی له دروستكردنی ده‌وڵه‌تدا زۆر جیدییه، ئه‌مه‌ش بۆ توركمانه‌كانی كه‌ركووك و هه‌ولێر كاریگه‌ری خراپی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی ئیلبه‌ر، گوایە له كه‌ركووك و هه‌ولێردا یه‌ك ملیۆن توركمان هه‌ن، بۆیه نابێت توركیا ئه‌و توركمانانه له بیر بكات و فه‌رامۆشیان بكات.
باسنيوز
