مێژوونووسێكی ناوداری توركیا: بارزانی زیرەكترین سەركردەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستە لە سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا

 مێژوونووسێكی ناوداری توركیا: بارزانی زیرەكترین سەركردەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستە لە سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا
ئیلبه‌ر ئۆرتایلی كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین مێژوونووسی توركیا داده‌نرێ، له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركی ده‌ڵێ مه‌لا مسته‌فا و كوڕه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، توانیویانه‌ سیاسه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ و زیره‌كانه‌ له‌ رووی نیوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پەیڕەو بكه‌ن.

ئیلبه‌ر پێیوایه‌ تاوه‌كو ئێستە هیچ سیاسییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌نده‌ی مه‌سعود بارزانی زیره‌كانه‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ نه‌بردووه‌ و ته‌نانه‌ت توركیاش نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو ئه‌و، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی جێبەجێ بكات.

ئیلبه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پێیوایه‌ حكوومه‌تی توركیا مافی خۆیه‌تی دژی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێته‌وه‌، چونكه‌ بارزانی له‌ دروستكردنی ده‌وڵه‌تدا زۆر جیدییه‌، ئه‌مه‌ش بۆ توركمانه‌كانی كه‌ركووك و هه‌ولێر كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی گوته‌ی ئیلبه‌ر، گوایە له‌ كه‌ركووك و هه‌ولێردا یه‌ك ملیۆن توركمان هه‌ن، بۆیه‌ نابێت توركیا ئه‌و توركمانانه‌ له‌ بیر بكات و فه‌رامۆشیان بكات.









باسنيوز
Top