کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتيی زانکۆی چەرمۆ ئاگری گرت
ئەمڕۆ یەکشەممە ١/١٠/٢٠١٧، ئاگرێک لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ کەوتەوە، دوای ماوەیەکی کەم تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەیان کرد.
زیانێکی زۆری مادی بەر کۆلێژەکە کەوتووە، بەتایبەت بەشی تاقیگەی زانستی کۆلێژە، کە بە ملیۆنان دۆلار دەخەملێنرێت.
باسنیوز
