نەسڕوڵلا: پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان تادێ زیاتر دەبێت
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی لە وتارێکدا بەبۆنەی یادی عاشورای شیعەمەزهەبەکان، رایگەیاند، کە زەمینەی پارچەپارچەبوونی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارادایە و هەیە.
حەسەن نەسروڵڵا هەروەها رایگەیاندووە، کە سەربەخۆیی کوردستان هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە و دەرگای پارچەپارچەبوون بەسەر وڵاتانی ناوچەکە دەکاتەوە.
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی بە ئاماژەکردن بەوەی ئیسرائیل و سعودیە لە پشت سەربەخۆیی کوردستانەوەن، رایگەیاندووە، کە رۆژ بە رۆژ پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان زیاد دەبێت، ”لایەن هەن لەژێرەوە لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستانن“.\
رۆژی دووشەممە 25/9/2017، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبکژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە %92ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.
باسنيوز
