نەسڕوڵلا: پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان تادێ زیاتر دەبێت

 نەسڕوڵلا: پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان تادێ زیاتر دەبێت
ئەمینداری گشتیی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی رایدەگەیەنێت، کە پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان تادێت زیاتر دەبێت.

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی لە وتارێکدا بەبۆنەی یادی عاشورای شیعەمەزهەبەکان، رایگەیاند، کە زەمینەی پارچەپارچەبوونی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارادایە و هەیە.

حەسەن نەسروڵڵا هەروەها رایگەیاندووە، کە سەربەخۆیی کوردستان هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە و دەرگای پارچەپارچەبوون بەسەر وڵاتانی ناوچەکە دەکاتەوە.

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی بە ئاماژەکردن بەوەی ئیسرائیل و سعودیە لە پشت سەربەخۆیی کوردستانەوەن، رایگەیاندووە، کە رۆژ بە رۆژ پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان زیاد دەبێت، ”لایەن هەن لەژێرەوە لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستانن“.\

رۆژی دووشەممە 25/9/2017، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبکژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە %92ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.











باسنيوز
Top