ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی ئەنبار بەرز دەبێتەوە

 ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی ئەنبار بەرز دەبێتەوە
ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی پارێزگای ئەنبار بەرز دەبێتەوە، کە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە رووی دا.



تەقینەوەکە لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئێوارەی رۆژی شەممە 30/9/2017 لە نزیک قوتابخانەی شەیما لە ناوەڕاستی شارۆچکەی هیت لە پارێزگای ئەنبار رووی داوە.



بەپێی دوایین زانیاریی بڵاو کراوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە، 13 کەس گیانیان لە دەست داوە و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون.



بەهۆی باڵا دەستیی چەندین گرووپ و میلیشیای چەکداری و ناکارایی هێزە ئەمنییە عێراقییەکانەوە، بەردەوام ئەو گرووپ و میلیشیایانە هاووڵاتییان دەڕفێنن و دەکوژن و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات.



باسنيوز
Top