ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی ئەنبار بەرز دەبێتەوە
تەقینەوەکە لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئێوارەی رۆژی شەممە 30/9/2017 لە نزیک قوتابخانەی شەیما لە ناوەڕاستی شارۆچکەی هیت لە پارێزگای ئەنبار رووی داوە.
بەپێی دوایین زانیاریی بڵاو کراوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە، 13 کەس گیانیان لە دەست داوە و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی باڵا دەستیی چەندین گرووپ و میلیشیای چەکداری و ناکارایی هێزە ئەمنییە عێراقییەکانەوە، بەردەوام ئەو گرووپ و میلیشیایانە هاووڵاتییان دەڕفێنن و دەکوژن و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات.
باسنيوز
