لایه‌نه عه‌ره‌به‌كانى په‌رله‌مانى عێراق پیلانێكى نوێ دژ به هه‌رێمى كوردستان داده‌ڕێژن
لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/ 9/ 2017، لیژنه‌ى یاسایی داواى له سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد، ئه‌و یاسایانه‌ى كه له دانیشتنه‌كاندا به ئاماده‌بوونى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان تێنهپهڕێنراون، بخرێنه كارنامه‌ى دانشتنهكانهوه بۆ ئه‌وه‌ى تێبپه‌ڕێندرێن، له‌نێویشاندا، یاسای نه‌وت و غاز هه‌یه كه 10 ساڵه په‌كخراوه.
كامل زه‌یدى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "زۆرێك له یاسا گرنگه‌كان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى یاسایی و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كاره‌كانیان ته‌واو كراوه، به‌شێكیان خوێندنه‌وه‌شیان بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى لایه‌نه كوردستانییه‌كان ناڕازى بوون له تێپه‌ڕاندنیان، تائێستا ئه‌و یاسایانه تێنه‌په‌ڕێندراون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له‌نێو ئه‌و یاسایانه، یاسای كۆمسیۆن و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاساى نه‌وت و غاز هه‌یه. داواشى له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد، ئه‌و یاسا پهكخراوانه بخرێنه كارنامه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
یاساى نه‌وت و غاز له ساڵى 2007ه‌وه ئاماده كراوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان له‌سه‌رى ڕێكناكه‌ون، بۆیه تائێستا په‌رله‌مانى عێراق نه‌یتوانیوه ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.
bas news-
