شاره‌زایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی: كوردستان بنەمای دەوڵەتی هەیە و ریفراندۆمەكەیان یاسایی بوو
شاره‌زایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یاسایی بووه و مافی گه‌لانیش پشتگیری لێ ده‌كات، كوردستانیش بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
ئه‌یمه‌ن سه‌لامه شاره‌زا و مامۆستای یاسای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی (ئه‌لحوڕه)ی عەرەبی، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و ڕیفڕاندۆمه‌ی له كوردستان به‌ڕێوه چوو و له ئاكامدا %92 ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا، له ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بیرۆكه‌ی مافی گه‌لان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان پشتیوانی لێ كراوە.
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێ كوردستان سێ بنه‌مای ده‌وڵه‌تبوونی هه‌یه كه بریتین له گه‌ل و خاك و حكوومه‌ت. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه مافی چاره‌ی خۆنووسین له به‌شی یه‌كه‌می كارنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كاندا ئاماژه‌ی پێ دراوه.
هاوكات ئه‌یمه‌ن سه‌لامه روونی ده‌كاته‌وه كه دادگه‌ی دادوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له لاهای له كاتی ڕاوێژ پێكردنی له باره‌ی پرسی نامیبیا و بیابانی ڕۆژئاواوه پشتگیری له‌وه كردووه.
سه‌لامه روونیشی ده‌كاته‌وه كه مافی گه‌لان له‌باره‌ی چاره‌ی خۆنووسین قه‌ده‌خه نییه، ته‌نیا له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێت كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بریارێكی ده‌ركردبێ و ڕێ نه‌دات ئه‌و ڕیفڕاندۆمه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدرێت. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ له‌باره‌ی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی كوردستانه‌وه ئه‌و شته ڕووی نه‌دا، چونكه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی میدیایی بڵاوكرده‌وه .
ئه‌یمه‌ن سه‌لامه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه شاره‌زایانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت بە به‌های یاسایی بۆ دان پێدانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌وه، بیروڕای جیاجیان هه‌یه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ڕه‌نگه هه‌نگاوی دادێی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت بێت.
bas news-
