نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاركرا
کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێککەوتوون کە بەپێى نرخى گاز نرخى هەر کاتژمێرێک کارەبا بۆ مانگى ئەیلوول 49 دینار بێت.
کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکان ئەمڕۆ ڕاگەیانراوێکى بڵاوکردەوە کە وێنەکەی دەست(کەوتووە و تیایدا هاتووە "بەپێى ئەو گرێبەستەى کە لە نێوان ئێمە و لایەنى پەیوەندیداردا هەیە، نرخى ئەمپێڕێکی کارەبا بەپێى نرخی ڕۆژانەى گاز دیارى دەکرێت و هەر بەپێى ئەو نرخە دەبێت ئەم مانگە 49 دیناری عێراقی بۆ یەک کاتژمێر دیارى بکرێت، بەڵام لیژنەى ناوبراو بەبێ گوێدانە ئەو گرێبەستە و ڕاى نوێنەرەکانیى ئێمە تاک لایەنە بڕیاریان داوە، کە46 دینارى عێراقى بۆ کاتژمێرێک دیارى بکرێت".
کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکان بڵاویشیکردووەتەوە "لەبەر بەرژەوەندیى گشتى و بارودۆخى هاووڵاتیان و سەرەتاى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن بەو نرخە ڕ‌ازى بووین کە مافى ئێمەى تێدا خوراوە و داواکارین لایەنى پەیوەندیدار ڕەچاوى گرێبەستەکە بکات بۆ مانگەکانى داهاتوو، تاوەکو بتوانین بە شێوەیەکى باش کارەبا بگەیەنینە هاووڵاتیانى شارى سلێمانى".
ئەو ڕاگه‌یه‌نراوه لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە دیوانى قائیمقامییەتى سلێمانى نرخی ئه‌مپێڕی كاره‌بای مۆلیده‌ى ئه‌هلی لە گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى بۆ مانگی ئهیلوول كرا بە 46 دینار کرا.
هەروەها بڕیاریشدراوە، کە مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له مانگی تشرینى یه‌كه‌م رۆژانه له‌نێوان كاتژمێر یەکى پاش نیوه‌ڕۆ بۆ یەکى شه‌و کارەبا بە هاووڵاتیان بدەن و ده‌بێت "هه‌ركات كاره‌باى نیشتمانی كوژایه‌وه كار به مۆلیده‌كان بكه‌ن و نابێت 15 خولهك زیاتر دوا بكه‌وێت".
سه‌باره‌ت به نرخى ئه‌مپێریش کارەباى سلێمانى دەڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى نرخى كاركردنى مۆلیده ئه‌هلیه‌كان جیاوازه له نێوان 250 بۆ 280كاتژمێر له مانگى ئه‌یلولدا كاریان كردووه، بۆ هەر كاتژمێرێك ئهمپێرێکى مۆلیده‌ى ئه‌هلی به 46 دینار دیارى كراوه، نرخی ئه‌مپێڕێك له گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاواز ده‌بێت.
لە سنوورى شاری سلێمانى 523 مۆلیدە هەیە، کە لە کاتى بڕانى کارەباى نیشتمانیدا کارەبا بۆ هاووڵاتیان و فەرمانگەکان و بازاڕ دابین دەکەن.
bas news-
