ئافره‌تێكی كوردی ئێزیدی له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ رزگاری بوو

ئافره‌تێكی كوردی ئێزیدی له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ رزگاری بوو
ئافرەتێكی تری كوردی ئێزیدی لە شارۆچكەی حەویجە رزگاری بوو و خۆی گەیاندووەتە نێو هێزەكانی پێشمەرگە و دەڵێ له‌ ماوه‌ی 3 ساڵی ژێرده‌سته‌یی داعش تووشی چەندین جۆر ئازار بووه‌ته‌وه‌.


دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك راگه‌یاند كه‌ ئافره‌ته‌ رزگاربووه‌كه‌ ناوی به‌سمه‌ قاسمه‌ و خه‌ڵكی شنگاله‌ و توانیویه‌تی خۆی له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ رزگار بكات.


به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك راشیگه‌یاند كه‌ دوای گه‌یشتنی به‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، كه‌سوكاره‌كه‌یان ئاگه‌دار كردووەته‌وه‌ و دواتریش راده‌ستیان كراوه‌ته‌وه‌.


له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌سمه‌ قاسم رزگاربووی ده‌ستی داعش رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی 3 ساڵدا كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بووه‌، به‌ چەندین شێواز تووشی ئازاردان و ئه‌شكه‌نجه‌ هاتووه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ندین جاریش كڕین و فرۆشتنیان پێكردووه‌.
bas news-
Top