رۆژنامەنووسێكی ئەمەریكا: ئیدارەی ترەمپ نامەیەكی نهێنی بۆ عەبادی ناردووە

رۆژنامەنووسێكی ئەمەریكا: ئیدارەی ترەمپ نامەیەكی نهێنی بۆ عەبادی ناردووە


رۆژنامەنووسێكی ناوداری ئەمەریكا ئاشكرای كردووە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانەوە، نامەیەكیان بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناردووە و داوای هێوركردنەوەی گرژییەكانیان لێ كردووە لەگەڵ هەرێمی كوردستان.


ئیلی ڵایك رۆژنامەنووسی ئەمەریكی لە وتارێكیدا كە لە تۆڕی میدیایی (بلومبێرگ)ی ئەمەریكیدا بڵاوی كردووەتەوە، نووسیویەتی واشنتۆن نامەیەكی نهێنی لە ڕێگەی باڵوێزانی هەردوو وڵاتەوە بۆ عەبادی ناردووە.


رۆژنامەنووسەكە تەنگژەی ئێستەی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانی بە گرنگ وەسف كردووە و داواكارە ئەمەریكا لەسەر ئاستی سەرۆك یان وەزیری دەرەوەدا پەیامی هاوشێوە بۆ عەبادی بنێرێت، بۆ ئەوەی خێرا شوێنی خۆی بگرێ.


رۆژنامەنووسە ئەمەریكیەكە داوای لە ئیدارەی وڵاتەكەی كردووە هێزی زیاتری دیپلۆماسی بەكاربێنن بۆ پاراستنی كوردان، كە هاوپەیمانێكی گرنگی ئەمەریكان. هەروەها نووسیویەتی لە نامە نهێنیەكەی ئەمەریكادا باس لە حكومەتی ئەنقەرەش كراوە كە دەبێ لە گرژییەكانیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان كەم بكەنەوە.

bas news-
Top