وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن: قه‌بووڵ ناكه‌ین یه‌ك كه‌سى حكوومه‌تى عێراق پێ بنێته فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، (مه‌ولوود باوه‌مووراد) بۆ خستنه‌ڕووى پرسى داخستنى ئاسمانى كوردستان به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا و، له‌وێ وتارێكی دا.
(مه‌ولوود باوه‌مووراد) گوتى: ''حكوومه‌تى عێراق له هیچ كه‌رت و بوارێكدا نه‌یده‌توانى بڕیار به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بسه‌پێنێت، ته‌نیا له رێگه‌ى داخستنى ئاسمانى هه‌رێمه‌وه نه‌بێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیى عێراق، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ر ئاسمان و هه‌ڵفڕین و نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كاندا هه‌یه.''
وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی، كه سه‌رجه‌م گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كانى هه‌رێم، به رێنمایى و چاوساغیى ده‌سه‌ڵاتى مهدهنىی فڕۆكه‌وانیى عێراق ئه‌نجام دراون. ''كه‌واته بڕیاره‌كه سیاسییه و په‌یوه‌ندى نییه به داواكاریى یاساییه‌وه و حكوومه‌تى عێراق وه‌ك سزایه‌ك له دژى خه‌ڵكى كوردستان به‌كاری هێناوه.''
(باوه‌مووراد) جه‌ختیشى كرده‌وه، ''ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك هاتنى هیچ كه‌سێك قبووڵ ناكه‌ین بێنه فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ى خۆمان راده‌ستى ئه‌وان ناكه‌ین.'
kdp-
