لە پارێزگایەکی عێراق نزیکەی هەزار هاووڵاتیی کورد لە کارەکانیان دەرکران
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی (بەغدا پۆست) لە زاری هاووڵاتییە کوردەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە: “ئێمە ساڵانێکی درێژە لە زیقاڕ دەژین و ژمارەیەکی زۆرمان لێرە لەدایک بووین و خوێندوومانە، چۆن ئەو بڕیارەمان لە بەرامبەر دەردەکەن؟”.
ئەوەشیان ڕوون کردووەتەوە کە خانووەکانیان موڵکیانە و بەناوی خۆیانەوەیە، بۆیە دەڵێن: “چۆن دەتوانین لە ماوەی 2 ڕۆژدا موڵکەکانمان بەجێ بهێڵین؟”.
ماڵپەڕەکە ئاشکرای کردووە کە ئەو هاووڵاتییە کوردانەی پارێزگای زیقار، لە نەخۆشخانەکان، کۆمپانیا ئەهلییەکان و بواری بازرگانیدا کار دەکەن و بەهیچ شێوەیەک ناتوانن لە 48 کاتژمێردا ماڵەکانیان بفرۆشن.
پێشتر هەمان ئەنجومەن لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی عەرەبی سوننەی ناوچەی (جەرف سەخەر) ئاوارە ببوون، ڕێگری کرد لە گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵەکانیان و میلیشیا عەرەبە شیعەکان دەستیان بەسەر ماڵ و موڵکیاندا گرتن.
بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای زیقاڕ لە چوارچێوەی کاردانەوەی شۆڤێنی و نامرۆڤانە و نەیارانەی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی و یاسایی عێراقە کە بەهۆی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دژی خەڵکی کورد و کوردستان ناویانە.
باسنيوز
