زانکۆی ڕاپەڕین یەکەم ڕۆژی دەوامکردنی ڕاگەیاند
ئاراز ڕەمەزان، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند: "ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان دەکەینەوە کە سبەینێ یەکشەممە ١/١٠/٢٠١٧، یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٧ - ٢٠١٨ دەبێت لەسەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین".
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەوەشی خستە روو کە بەھۆی ئەوەی کە تائێستا دەرچووانی ساڵی ڕابردووی پۆلی 12ی ئامادەیی وەرنەگیراون بۆیە کاتی دەوامی قۆناغی یەکەکان نادیارە.
داواشی لە قوتابیانی زانکۆکە کرد لە سبەینێوە یەکشەممە ١/١٠/٢٠١٧ تا رۆژی پێنجشەممە ٥/١٠/٢٠١٧، لە کاتژمێر 8:00 سەرلەبەیانی تا 6:00ی ئێوارە دەتوانن سەردانی بەشە ناوخۆییەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شوێنی مانەوەیان.
باسنيوز
