سلێمانی.. نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی داهاتوو دیاری کرا

 سلێمانی.. نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی داهاتوو دیاری کرا
نرخی ھەر کاتژمێرێك ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەھلی لە مانگی تشرینی یەکەم 46 چل و شەش دینار دەبێت ھاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی یەکەم دیاری کرا.

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ 2017.9.30، لێژنەی دیاریکردنی نرخی سەعاتی ئیش پێکردنی مۆلیدە ئەھلییەکان، لە کۆبوونەوەی مانگانەی خۆیدا لەسەر بنەمای سەعاتی ئیشکردنی مۆلیدەکان و نرخی گازوایل نرخی سەعاتی ئیشکردنی مۆلیدە ئەھلییەکانی بە 46 چل و شەش دینار بۆ مانگی تشرینی یەکەم دیاری کرد.

سیروان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ڕایگەیاند: "بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلییەکان لە مانگی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر 1ی پاش نیوەرۆوە بۆ 1ی شەو دەبێت ھەرکات کارەبای نیشتمانی کوژایەوە کار بە مۆلیدەکان بکەن و نابێت 15 خولەک زیاتر دوا بکەوێت.

دەربارەی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە مانگی تشرینی یەک و سەعاتی پێدانی کارەبا، سیروان محمد گوتی: نرخی کارەبا لە مانگی تشرینی، کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بە 46 چل شەش دینارە، کە سەعاتی کارپێکردنی مۆلیدەکان لە گەرەکەکاندا جیاوازە، بەگشتی لەنێوان 250 – 280 کاتژمێرە، واتە نرخی ئەمپێڕێک لە گەرەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە".









باسنیوز
Top