ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: دەرەنجامی ڕیفراندۆم بە بەڵگەوە دەدرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان

 ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: دەرەنجامی ڕیفراندۆم بە بەڵگەوە دەدرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کۆبوونەوە دەکرێت بۆ ئەوەی میساقێکی فەرمی لەسەر دەرەنجامی ڕیفراندۆم بنووسرێت و بە فەرمی بنێردرێت بۆ سێ ناوەندی گرنگ.

نووری حەمەعەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەرنامەیەک هەیە بۆ گفتوگۆی نێوان هەموو لایەنەکان بۆ ئەوەی میساقێک لەسەر دەرەنجامی ڕیفراندۆم بنووسرێت بۆ ئەوەی ئەو میساقە ببرێتە پەرلەمانی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنگرێسی ئەمریکا ئێستاش سەرەتای گفتوگۆکان دەستی پێ کردووە و دەرەنجامی ڕیفراندۆم لە چەند خاڵێکدا کۆ دەکرێتەوە، لەوانە بۆچی ڕیفراندۆم کراوە؟ بۆچی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەنگی زۆرینەی هێنایەوە؟ بۆچی کوردستان سەرەڕای هەموو ئەو فشاارنە کەچی ڕیفراندۆمی کرد؟ کە سەرجەمیان لەو میسقاق و بەڵگەنامەدا دەنوسورێنەوە".

ئەو سەرکردەیەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: "بەداخەوە کۆمەڵ و گۆڕان لەم دۆخە هەستیارە کە کە پەرلەمان خەریکە وەڵامی هەڕەشەکان دەداتەوە، کەچی ئێستا بۆ موزایەدەی سیاسی پەرلەمانیان چۆڵ کردووە و ئەوان ناڵێن دەبێت پەرلەمان وەڵامی هەڕەشەکان بداتەوە ئەی ئەوە پەرلەمان کۆبوونەوەی کردووە بۆ بەشداری ناکەن؟.











باسنیوز
Top