بلۆمبێرگ: ئه‌مريكا له باره‌ى گرژييه‌كانيان دژى كورد هۆشدارى داوه‌ته به‌غدا و ئه‌نقه‌ره
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێت: ئه‌مريكا له رێى باڵيۆزه‌كانييه‌وه له به‌غدا و ئه‌نقه‌ره به شێوه‌يه‌كى نهێنى ئه‌و په‌يامه‌ى گه‌ياندووه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا و عێراق.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، پێويسته هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه ريكس تيلرسۆن و وه‌زيرى به‌رگرى جايمس ماتيس ده‌كرێت هه‌ندێك هه‌ژموونى خۆيان به‌كاربهێنن، بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌نقه‌ره و به‌غدا نه‌ك ته‌نيا له پێناو پاراستنى كورده هاوپه‌يمانه‌كانيان، به‌ڵكو بۆ به‌ديهێنانى سه‌قامگيرى هه‌رێمايه‌تى له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر چى به ئاشكرا پێويسته په‌يامى ئه‌مريكا بۆ به‌غدا و ئه‌نقه‌ره توند بێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێويسته به په‌نهانى په‌يامه‌كه‌ى له رێى تره‌مپ و تيلرسۆن و ماتيسه‌وه توندتر بێت و هه‌ڕه‌شه‌ى بڕينى هاوكارييه سه‌ربازى و ئابوورييه‌كان له عێراق و توركيا بكه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وان رێچكه‌ى شه‌ڕ و گرژييان گرته به‌ر.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى لوبنانى له زارى ميدياكارانى نزيك له ئه‌ردۆغان و ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركياوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانى توركيا ره‌خنه و گله‌يى زۆريان گه‌ياندووه‌ته ئيداره‌ى ئه‌مريكا و پێيان وايه كه هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا له باره‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌وه روون نييه و راڕايى تێدايه.
K24
