عەبادی داواکەی سەرۆکی فەرەنسا قبوڵ دەکات
بەپێی هەواڵێکی ئاژا نسی (رۆیتەرز)، کە لە زاری سەرچاوەیەک لە نووسینگەی ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بڵاوی کردووەتەوە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە داواکەی ماکرۆن رازی بووە و سەردانی فەرەنسا دەکات.
رۆژی هەینی 29/9/2017، ئیمانوێڵ ماکرۆن بانگهێشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی کرد بۆ رۆژی پێنجشەممە 5/10/2017، بە مەبەستی دانوستاندن لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، عێراق چەندین بڕیاری دوژمنکارانەی دژی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا و رەتی کردەوە دانوستاندن لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بکات.
هەروەها سەرۆکی فەرەنسا داوای لە حەیدەر عەبادی کرد دان بە مافەکانی گەلی کوردستان بنێت و لە هەر جۆرە ئاڵۆزکردن و گەورەترکردنی کێشەکان بپارێزێ
باسنيوز
