نووسەرێکی نزیک لە جەلال تاڵەبانی وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە

 نووسەرێکی نزیک لە جەلال تاڵەبانی وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە
نووسەرێکی نزیک لە سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە.



کامەران قەرەداغی، نووسەر و بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) ئاماژەی بەوە کردووە، کە ریکس تیلەرسۆن پشتگیریی خۆی بۆ ”عێراقێکی یەکگرتوو، فیدڕالی، دیموکراتیی و پێشکەوتوو“ دەربڕیوە.



کامەران قەرەداغی لە وەڵامی ریکس تیلەرسۆندا رایگەیاندووە، ”بەداخەوە، عێراق هیچ یەکێک لەو سیفەتانەی نییە“.



بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی حکوومەتی عێراق لەلایەن حزب و لایەنە شیعییەکانەوە، میلیشیا چەکدارییە شیعەکان حوکمڕانیی شەقامی عێراقی دەکەن و بە ئارەزووی خۆیان خەڵک دەڕفێنن و دەکوژن، جگە لە قەدەغەکردنی مافە ئاساییەکانی خەڵک، کە لەگەڵ بیروباوەڕی شیعەمەزهەبەکان یەک ناگرێتەوە.



باسنیوز
Top