سه‌ره‌ڕاى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانیش گه‌شتیارانى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكه‌ن
به‌رپرسانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، ئاشكراى ده‌كه‌ن، له‌كاتى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و هه‌ولێر، هاووڵاتیان ده‌توانن سوود له گه‌شتى ناوخۆیى ببینن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكه‌ن.
دانا محه‌مه‌د، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "به‌پێى بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تایبه‌ت به ڕاده‌ستكردن یاخود ڕاگرتنی گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر، كاتژمێر (٦) ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى ( 29 / 9 / 2017) سه‌رجه‌م گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه ڕاده‌گیرێن".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "به‌به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌داین و گه‌شبینیشین چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، ئاشكراشى كرد، ئه‌وه‌ى كه هه‌یه گه‌شته ناوخۆییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كان ڕاناگیرێن و به‌رده‌وام ده‌بن،: "بۆیه بۆ كاتى زۆر پێویست گه‌شتیاران ده‌توانن له سلێمانی یان هه‌لێر به فڕۆكه بچنه فڕۆكه‌خانه‌كانی تری عێراق و له‌وێوه گه‌شته‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌ن".
bas news-
