UN: له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی كوردستان ده‌مێنینه‌وه
نوێنه‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و گه‌لی كوردستان ده‌مێننه‌وه و هه‌وڵی نه‌زۆك هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ناكۆكی دروست بكه‌ن.
یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی راگه‌یاندنه‌كانی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقی دایه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و گه‌لی كوردستان.
نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند كه هه‌ندێك هه‌وڵی نه‌زۆك و دژ هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاری به كه‌سایه‌تی و جه‌ماوه‌ر بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌ناوی یان كۆبیش له‌باره‌ی سه‌ركرده و گه‌لی كوردستان بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوورن له راستییەوە.
bas news-
